وەفدێكی بازرگانی خوراسانی ئێران سەردانی ،،ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی،، یان كرد

بەمەبەستی  پتەوكردنی بازرگانی لەنێوان هەردوولادا وەفدێكی بازرگانی شاری خوراسانی ئێران لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی كۆبونەوە.
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیكرد لەوەفدی بازرگانی خوراسانی ئێران كەپێكهاتبون لە سەرۆكی ژوری بازرگانی خوراسان و ژمارەیەك لە بازرگانانی ئەو شارە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ئەوەی ڕاگەیاند: هاتنی ئەو وەفدە بۆ پتەكردنی پیەوەندی بازرگانی و دۆستانەیە تا بتواندرێت كارگە و پرۆژە بازرگانیەكانیان بهێننە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی.
لای خۆشیانەوە وەفدی بازرگانی ئێرانی ئەوەیان ڕاگەیاند: شاری سلێمانی شارێكی فراوانە بۆ كاری بازرگانی و هەوڵدەدەین بەهاوكاری ژوری بازرگانی سلێمانی پەیوەندیە بازرگانیەكان پتەو تر بكەین.