ژووری بازرگانی فەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵات دەکات

لەبەرامبەر ئەو سەرکەوتنانەی هێزی پێشمەرگە لەماوەی ڕابردوو ئێستا بەدەستیان هێناوە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆک و عوسمان فەتاح و حەمید عەبدوڵا ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور، لەشاری سلێمانی سەردانی وەزیری پێشوی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم‌و فەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد.
 
لەسەردانەکەدا سیروان محەمەد ڕایگەیاند “هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام توانیویانە خاکی کوردستان بە سەروەری و سەربەرزی بهێڵنەوە و توانیویانە پارێزگاری لەهاوڵاتیان و بازرگانانی کوردستان بکەن بۆیە دەمانەوێت هەمیشە سوپاسگوزاریان بین و پشتیوانیان بین”.
 
ڕاشیگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام وەک پاڵپشتیەک بۆ هێزی پێشمەرگە توانیویەتی کۆمەک کۆبکاتەوە و بیگەیەنێتە هێزەکانی پێشەوەی پارێزەرانی خاکی کوردستان و بەردەوامین لەپێدانی هاوکاریەکان و پشتیاوانیکردنیان، ژوور هەمیشە هاوکاری خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بووە کە ڕۆڵەکانیان لەپێناو پاراستنی خاکی کوردستان کردوە بەقوربانی‌و لەپێناوی ئەم خاکەدا شەهید بوون”.
 
لەبەرامبەریشدا شێخ جەعفەر مستەفا، وەزیری پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند “ژووری بازرگانی سلیمانی دەستێکی باڵای هەبووە لەپشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان هەربۆیە ئێمە دەستخۆشیان لێدەکەین و هیوادارین بەردەوامبن لە هاوکاریکردنمان”
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بەفەرماندەی هێزەکانی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.