عێراق رێكاری یاسایی لەدژی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەگرێتەبەر

حكومەتی عێراق دەستی بەگرتنەبەری چەند رێكارێكی یاسایی گرتووە، ئەوەش لەدژی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەبازاڕەكانی جیهان.

هەوڵەكەی حكومەتی عێراق لەدژی كەشتی نەوتهەڵگری “نیفرلاند”، كە بەم دوایانە نەوتی هەرێمی كوردستانی گواستووەتەوە بۆ كەنەدا.

وەزارتی نەوتی عێراق لەو بارەوە سكاڵای لەدژی كۆمپانیای فیتۆل تۆماركردووە، كە نەوتی ناو ئەو كەشتییەی كڕیوە، ئەوەش لەهەرێمی كوردستان.

نەوتەكە ئاراستەی ناوچەی نۆفا سكۆتیا لەكەنەدا كراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی لەبەندەری جەیهانی توركی باركردووە.

وەزارەتەكە لەدادگای باڵای كەنەدا سكاڵای تۆماركردووە، هەردوو حكومەتی هەرێم‌و كۆمپانیا كەنەدییەكەشی لەسكاڵاكەی تۆمەتباركردووە.

حكومەتی هەرێم لەساڵی 2014وە دەستی بەفرۆشتنی نەوتی بەشێوەی سەربەخۆ كردووە، كە ئەمە نیگەرانی حكومەتی عێراقی لێكەوتووەتەوە.