دیالە … كەرتی پیشەسازی بەرێژەی سەدا (90) پاشەكشەی كردوە

بەهۆی شەرو نائارامیەكانەوە لەپارێزگای دیالەدا كەرتی پیشەسازی بەرێژەیەكی بەرچاو زیانی بەركەوتووەو پیشەسازی بەرهەمهینانی خشتی سورەیش لەپارێزگاكەدا بەرێژەی سەدا (90) پاشەكشەی كردوە.

لەوبارەیەشەوە ( عەلی داینی ) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند: پارێزگاكەیان بەرێژەی سەدا (90) توانای بەرهەمهێنانی خشتی سوری لەدەستداوەكە لە رابردوودا بە سەرچاوەیەكی گرنگی بواری پیشەسازی ناوچەكە دادەنراوە وێرای مێژووە دێرینەكەی زیاتر لە (10)هەزار كرێكار كاریان تێدا دەكرد.وتیشی: بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن حكومەت و نائارامیەكانی ناوچەكەوە لەپاش ساڵی (2003)وە بەسەدان گارگەی بەرهەمهێنانی خشتی سور لە سنوری پارێزگای دیالەدا داخراون و ئەو پیشەسازیەش خەریكە بەرەو لەناوچون دەچێت.

 هاوكات داوای لە حكومەتی عیراق كردوە رێگری لە هاوردەكردنی خشتی سور لە دەرەوە بگرێت و لەبری ئەوە كار بۆ بەگەرخستنەوەی كارگەكان لەناوچەكەدا بكات كە هەموو سەرچاوە پێویستەكانی بۆ ئەو بەرهەمە تێدا بەردەست دەبێت.