ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەسەدا ٢٠ زیادیكردووە


بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ رایدەگەیەنێت، بەهۆی نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتی دوو كۆمپانیاوە كە رسوماتیان لە بازرگانان وەردەگرت، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەڕێژەی لەسەدا 20 زیادیكردووە. 

شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ  راگەیاند، لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتی هەردوو كۆمپانیای بی ڤی‌و ئێس جی ئێس كە لەخاڵی سنوری باشماخ كاریان دەكرد‌و رسوماتیان لە بازرگانان وەردەگرت، حكومەتی هەرێم جارێكی تر مۆڵەتی ئەو دوو كۆمپانیایەی نوێ نەكردەوە.

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ وتیشی: بەهۆی نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتی ئەو دوو كۆمپانیایەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بەراورد بەساڵی رابردوو، بەڕێژەی لەسەدا 20 زیادیكردووە.