کردەوە تیرۆریستەکان كەرتی گەشتیاری په‌كده‌خه‌ن

تونس و توركیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆری ئەوروپایی روو تێدەکەن، بەوەش داهاتێکی زۆر باش دەبەنە ئەو وڵاتە و لەوێ خەرجیدەکەن، جگە لەوەش بەهۆی گەشتیاریی و هاوینەهەوارەکانیەوە دەرفەتی کار بۆ زۆرێک لە خەڵکەکەی ڕەخساوە.





هەڕەشەکانی تیرۆر لەسەر هه‌ر وڵاتێك كه‌ هه‌بێت زیاتر پەکی کەرتی گەشتیاری دەخات، ئەوەش مەترسیەکی گەورە لەسەر ئابوری ئەو وڵاتە دروستدەکات.





بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، ڕوودا و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر لە تونس و ناسه‌قامگیری توركیا کاریگەری خراپ دەکاتە سەر کەرتی گەشتیاری، تەنها حەفتەی ڕابردوو لە شاری (سۆسێ) نزیکەی (١٢) هەزار گەشتیار هۆتێل و شوێنی گەشتیاریان بۆ پشودان گرتوە، بەلام دەسبەجێ دوای ڕووداوەکە گەشتیاران بەپەلە خۆیان پێچاوەتەوە و تونسیان جێهێشتوە.





هەڵبەت هێڵی فڕۆکەوانی نێوان ئەوروپا و تونسیش بۆ زیاتر لەنیوە دابەزیوە، وە ئەو فڕۆکانەیش کە گەشتەکان ئەنجامدەدەن بە نزیکی بەتاڵن و گەشتیاریان پێنین.





لەو بارەیەوە (سامی تونسی) وتەبێژی گەشتیاری نیشتمانی تونسی کە ئۆفیسەکەی لەلەندەنە گوتی، بەهۆی کردەوە تیرۆریستیەکە و نادڵنیایی لە ئاسایشی شوێنە گەشتیارییەکان خەڵکێکی زۆری گەشتیار بەتایبەتیش لە بەریتانیاوە گەشتەکانیان بەتاڵکردۆتەوە 





هەروەها (سەلما عەللومی) وەزیری گەشتیاری گوتی، ئەو ساڵ بەهۆی کردەوە تیرۆریستیەکان و، نائارامی و دڵەڕاوکێی گەشتیاران لە شوێنە گەشتیارییەکان وڵاتی تونس نزیکەی (٥١٥) ملیۆن دۆلار لەدەستداوه‌ به‌ڵام له‌ 2016ـدا ڕێژه‌ی گه‌شتیاری به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی چه‌سپاوه‌.





ئابوری لە میوانداری:

تونس یەکێک بوە لەو وڵاتانەی کەبەلای گەشتیارانی ئەوروپاوە شوێنێکی سەرنجڕاکێشبوە، تونس کەش و سروشتێکی دڵگیری هەیە و، هەروەها شوێنی سەرنجراکێشی مێژوییشی زۆرن.





(سۆسێ) یەکێکە لەو شوێنانەی کە بە هۆتێلی نمونەیی ناسراوە و، کەنار ئاوە و، شوێنی مێژووییشی لێن لەوانە شوێنەواری مێژوویی مەسیحیە کۆنەکانیشی لێن.





لە ساڵی (٢٠١٠) دا نزیکەی (٧) ملیۆن گەشتیار ڕووی لەو وڵاتەکردوە، ئەو ڕێژەییە بەبەراوورد بەساڵی (١٩٩٠) دوو ئەوەندە بوە.





لەساڵی (٢٠١١) دا بەهۆی سەرهەڵدان و شۆڕشی تونس کەرتی گەشتیاری لەو وڵاتە بەڕێژەییەکی بەرچاو دابەزیبوو، بەڵام هەر زوو دوای سەرهەڵدانەکان کەرتی گەشتیاری زیندوو ببۆوە و، پاڵپشتێکی ئابوری باش بوو بۆ وڵاتەکە.





میوانداری و گەشتیاری لەساڵی (٢٠١٤) دا نزیکەی (٦) ملیۆن گەشتیاری تێپەڕاندبوو، لەوانە نزیکەی (٤٢٤) هەزار گەشتیاریان لە وڵاتی بەریتانیاوە بۆ پشودان و بەسەربردنی کاتەکانیان چوبونە تونس.





ئابوری تونس بەشێکی زۆری لە گەشتیارییەوە بوە، (سامی تونسی) ئاماژەی بەوەداوە کە گەشتیاری (١٥%) ی ئابوری وڵات پێک دەهێنێت، وە بەتەنیا ساڵی پار (١،٦٥) ملیارد دۆلار لە کەرتی گەشتیارییەوە خراوەتە سەر خەزێنەی ئابوری وڵات.





هەڵبەتە جگە لە داهات، دەرفەتێکی زۆری کارکردن و وەبەرهێنانیشی لەو وڵاتە دروستکردوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە نزیکەی (٢) ملیۆن کەس بەناراستەوخۆ لەکەرتی گەشتیاریدا کاردەکەن و، هەروەها (٤٠٠) هەزار کەسیش بە ڕاستەخۆ لە هۆتێل و، خزمەتگوزارییەکانی گەشتیاراندا کاردەکەن.