وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكرد


وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوەماسی لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكرد کە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ ڕاوەماسی بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزا دەدرێت و دەست بەسەر كەلوپەلەكانیدا دەگیرێت.
 
ساڵانە و لەسەرەتای وەزری بەهار بۆ ماوەی سێ‌ مانگ لەهەرێمی كوردستان ڕاوەماسی قەدەغە دەكرێت، ئەویش بەبۆنەی وەرزی زاوزێی ماسییەكان لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیسی ژینگە و دارستان چاودێری دەریاچە و شوێنە تایبەتەكان بەڕاوەماسی دەكەن.