لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری پەکی دەکەوێت

لەماوەی ٤٨ سەعاتی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەفربارێن شارو چارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانی گردۆتەوە.

زۆرترین ریژەی بەفربارین لە سنووری باڵەکایەتی و قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی سیدەکان و گوندەکانی بناری قەندیل و دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانە ؛ کە لە ھەندێکی شوێن و بەتایبەتییش لە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران زیاتر لە ١ مەتر باریوە.

 

بارینی ئەو ڕێژە زۆرەی بەفر لەو ناوچانەدا وایکردووە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان ئاستەنگی بۆدروست ببێت.