هەواڵی بڕینی بەشە نەوتی هەرێم لەلایەن بەغداوە دوورە لەراستیەوە


سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق بڕینی بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە رەتدەكاتەوە.

(ئارێز عەبدوڵا) سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق بە گەلی كوردستانی راگەیاند هەواڵی بڕینی بەشە نەوتی هەرێم لەلایەن بەغداوە دوورە لەراستیەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی بەوەزارەتی نەوتی عیراقەوە كردووە و ئەوانیش بێ ئاگایی خۆیان لەوە بڕیارە نیشانداوە.

وتیشی راستە ماوەی چەند رۆژێك بەهۆی دواكەوتنی كەشتیەكانەوە، چەند رۆژێك دابەشكردنی نەوت بۆ پارێزگاكان دواكەوتووە ، بەڵام لە ئێستادا دەست بەدابەشكردنی كراوەتەوە.(ئارێز عەبدوڵا) ئاماژەی بەوەشكرد وەزارەتی نەوتی عیراق بەنیازە لەداهاتوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەپارێزگانی ناوەڕاست و باشوورەوە بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان زیاتر بكات.