سلێمانی: ڕێكەوتنێك لە نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و دورگەی كیشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیمزا كرا


بەمەبەستی  فراوانكردنی چالاكییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  رێكەوتننامەیەكی لەگەڵ فڕۆكەخانە دوورگەی كیشی كۆماری ئیسلامی ئێران  ئیمزاكرد.


لەو بارەیەوە تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: وەك فڕۆكەخانەی سلێمانی پێشوازی لە  هەر هێڵێكی  نوێ  دەكەن  كە  بیانەوێت  گەشتەكانیان بۆ سلێمانی ئەنجام بدەن.

تاهیر عەبدوڵا: ئاماژەی بەوەشکرد وەک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی لەهەر هیڵێکی ئاسمانی دەکەین کە بیەوێت گەشتەکانی لەفرۆکەخانەی سلێمانیوە بکات، هەموو ئاسانکاریەکیشی بۆ دەکەین بۆ ئەوەی هەم کۆمپانیاکە قازانج بکات هەم هاوڵاتیانی شاری  سلێمانیش کاروبارەکانیان بەئاسانترین شێوە جێبەجیبکرێت.