ئەمریکا ھانی بازرگانان دەدات کار لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکەن


سەردانەکەی شاندی کوردستان بۆ ئەمریکا درێژەی ھەیە و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبۆوە و تیایدا گفتوگۆکرا لەبارەی کاری بازرگانی نێوان ھەردولا.

نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبوینەوە گفتوگۆمانکرد لەبارەی ڕەوشی ئابوری و بازرگانی نێوان ئەمریکا و کوردستان وە ئێمە ڕەوشی کوردستانمان بۆ باسکردن لەڕوی ئاسایش و کارکردنەوە تا بازرگانانی ئەمریکا ھانبدرێت لەکوردستان کاربکەن.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێمە بازرگانان ھاندەدەین کاری بازرگانی و وەبەرھێنان لە کوردستان بکەن چونکە کوردستان ناوچەیەکی ھێمنەو ئاسیاشی پارێزراوە وە دەرفەتی کارکردنیش زۆرە لە کوردستان.

نەوزاد غەفور ئاماژەی بەوەشدا: کۆ بونەوەی تایبەتیان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی ھەرم و یاریدەدەری بازرگانی کۆشکی سپی بۆ بازرگانی باشوری ئاسیا کۆبوینەوە لەبارەی پێشخستنی کەرتی تایبەت و بازرگانی و ھاندانی کۆمپانیاکانی ئەمریکا تابێنە کوردستان و کاربکەن. 

شاندی بازرگانی کوردستان پێک ھاتووە لە وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری پلاندانانی ھەرێمی کوردستان وئەندامانی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان و ژمارەیەک لەبازرگانانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئابوری کوردستان و بزنس لە ئەمریکان.