فڕۆکەیەک بە ٧٢ سەرنشینەوە لە کۆلۆمبیا کەوتەخوارەوە

دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنیی کۆلۆمبیا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بە ٨١ کەسەوە راگەیاند کە لە ٧٢ سەرنشین و ٩ کەسی تیمی فڕۆکەکە پێکھاتوون.

سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند تیمێکی تۆپی پێی بەرازیلیش لەناو سەرنشینەکانی فڕۆکەکەدا بوون کە لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی کۆلۆمبیا کەوتۆتەخوارەوە.

دەستەی فڕۆکەوانی کۆلۆمبیاش بڵاویکردەوە کە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆ بەدەنگەوەچوونی ئەو سەرنشینانەی کە لە رووداوەکەدا رزگاریان بووە.