چۆن هەرزانترین بلیتی فڕینت دەست دەکەوێت؟


لە یەکێک لە پرۆگرامەکانی بە ناوی “پلیت”  کە دەربارەی سەفەرکردنە، تەلەڤزیۆنی ئەلقەتەرییە ئەزموونی کارمەندێکی کەرتی فڕۆکەوانی نیودەوڵەتی بڵاوکردەوە، کە دەیەوێت لە رێگای چەند ئامۆژگارییەکەوە هاوڵاتیان فێری ئەوە بکات  چۆن بتوانن بلیتی فڕۆکەیان دەست بکەوێت، بەڵام بە نیوەی ئەو نرخەی لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەردەستە!

تەنها چەند هەنگاوێکی زۆر سادە هەیە جێ بەجێیان بکە:

– پێگەی ئەلیکترۆنی فەرمی بلیت بڕین بەکاربێنە چونکە ئەم پێگانە جێگەی متمانەن و تەنها فێری دووشت ببە:

چۆنیەتی گەڕان، واتە سێرچ کردن و بەراورد کرنی نرخەکان بە یەکتر .

-لە رێگەی ئەم پێگە ئەلیکترۆنیانە چەندین نرخی جیاوازت دەست دەکەوێت و خۆت دەتوانیت گونجاوترین نرخ هەڵبژێریت.

– هەندێک جار نرخی بلیت بەگوێرەی فڕۆکەخانەکە لە دابەزین و بەرزبوونەوەدایە، بۆیە دەتوانیت فڕۆکەخانەیەک هەڵبژێریت کە نرخەکەی بۆت گونجاوە.

– ئەگەر زۆر پێویست نەبوو پێداگری مەکە لەسەر ڕۆژێکی دیاریکراو بۆ سەفەرکردن،   نرخی بلیت بۆ هەموو رۆژەکان وەکو یەکتر نییە، بەتایبەتی لە جەژن و بۆنە تایبەتییەکان