قەیرانی دارایی سعودیە ناچاری زیادكردنی نرخی ڤیزە دەكات


 عەرەبستانی سعودیە بڕیاریدا نرخی ڤیزە زیادبكات بۆ ئەو كەسانەی دووبارە سەردانی سعودییە دەكەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج و عەمرە، ئەوەش لەپێناو زیادكردنی داهات و كەمكردنەوە كورتهێنانی بودجە.

رۆژنامەی ئیندپندت بڵاویكردوە نرخی ڤیزا زیاددەكرێت  بۆ (2000) ریاڵی سعودی، كە دەكاتە (532) دۆلاری ئەمریكی، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی كە بۆ یەكەمجار سەردانی سعودییە دەكەن نرخی ڤیزە هەر بەخۆڕایی دەمێنێتەوە.

زیادكردنی نرخی ڤیزە بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو كەلێنانەیە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە كەوتووەتە باری دارایی وڵاتەكە.