شافعی بوو بە سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران


غوڵام حوسێن شافعی بە 198 دەنگ بوو بە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هەڵبژاردنەکانی  ژووری بازرگانی ئێران بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ، 397 دەنگ وەرگیرا و چوار ئەندامیش بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانەکە نەکرد.

لەو دەنگدانەدا 5 دەنگ پووچەڵ کرایەوە.

لەم هەڵبژاردنەدا هەر یەک لە غوڵام حوسێن شافعی و مەسعود خوانساری کاندید بوون کە لە ئاکامدا شافعی 198 دەنگ و خوانساری 194 دەنگیان بە دەست هێنا و بەم پێیەش غوڵام حوسێن شافعی وەک سەرۆکی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران هەڵبژێردرا.