رووسیا و سعوودیا لەسەر جێگیرکردنی بازاڕی نەوت رێککەوتن


“ئەلکساندەر نۆڤاک” وەزیری وزەی رووسیا له پەراوێزی کۆنفڕانسی گروپی G20 رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەی چوونه نێو رێککەوتنی سنووردار کردنی نەوت له بازاڕەکانی جیهانه و ئەم سنووردارکردنه یارمەتیدەری بازاڕی نەوته.

 ئەم رێککەوتنه تاکو ئێستا ئەنجام نەدراوه.

بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی وزەی رووسیا و سعوودیا، لەمبارەیەوه دەڵێت، هەردوولا لەسەر هاوکاریی نزیکی نێوان گەورەترین وڵاتانی بەرهەم‌هێنەری نەوت، به ئامانجی جێگیر کردنی ئەم بازاڕه، جەختیان کردۆتەوه.

 بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەکانی رووسیا، وەزیری وزەی ئەم وڵاته هەروەها ڕایگەیاندوە، ئێران دەبێت مافی ئەوەی پێ‌ بدرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی نەوتی خۆی بگەیەنێته رێژەی پێش گەمارۆکان.

 ئێران چەندین جار رایگەیاندوو‌ه، ئاماده نییه بەرهەمی نەوتی خۆی سنووردار بکات، ئەمەش تاکو ئێستا بووەته هۆی رێکنەکەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت(ئۆپێک) لەسەر سنووردار کردنی ئەم بازاڕه.