بەردەوامی قەیرانی دارایی ژیان و گوزەرانی کاسبکارانی سەخت و دژوار کردوە


لە ئێستادا هەر موچەخۆرانی حکومەت نین کە قەیرانی دارایی و کەمکردنەوە و دواکەوتنی موچە ژیان و گوزرانی سەخت کردوون بەڵکو کاسبکارانیش بەهۆی بێ بازاڕیەوە توانای دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانەیان نەماوە.

هاوڵاتیەک کە دوکانی گەصی هەیە دەڵێت پێش قەیرانی دارایی رۆژانە ٤٠ بۆ ٥٠ کیلۆ گۆشتم دەفرۆشت بەڵام ئێستا بەزەحمەت ٩ کیلۆ گۆشتم بۆ دەفرۆشرێت لەکاتێکدا کڕێی دوکان و شاگرد و مۆلیدە دەدات  و هیچ پارەیەکی بۆ پاشەکەوت ناکرێت.

هێرش عەبدوللە خاوەنی دوکانی گەص وتی: قەیرانی دارایی ناچاری کردوین دوکانەکانمان داخەین، چونکە پێش قەیران ٥٠ کیلۆ گۆشتم دەکرد بە لەفەو دەمفرۆشت بەڵام ئێستا زۆر بەدەگمەن رۆژ هەیە ٩ کیلۆ گۆشت بفرۆشم، ئەوەی دەستم دەکەوێت بەس بەشی ئەوە دەکات بیدەم بە کرێ دوکان و شاگردەکانم پاشەکەوتم بۆ ناکرێت.

موچەخۆران هەر کاتێت لەسەر پرسی قەیرانی دارایی دەیان دوێنێت زۆر توڕە و بێ هیوان، مامۆستایەک دەڵێت ئێستا ژیانی خەڵك گەشتۆتە قۆناغی برسیەتی بەردەوام بوونی قەیرەنەکەش دۆخەکە خراپتر دەکات ئەو کاتیش خۆراکی برسیەکان خۆدی دەسەڵات و حکومەت دەبێت.

مامۆستا ڕزگار دەڵێت: ئێستا خەڵکانیک لە قۆناغی برسیەتیدا دەژین هیوادارم نەگاتە قۆناغی هاریەتی چونکە لای هەموان ئاشکرایە ڕەگی برسیەتی بۆ هاری هەنگاو دەنێت ئەگەر بڕیار بێت قۆناغی داهاتووی ژیانی خەڵکی کوردستان هاریەتی بێ لەبرسا ئەوە تاکە خۆراک بۆ تێربوونی خەڵک لوتکەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمە.

هەندێکی تریش پیان وایە کە حکومەت بێ دەنگی موچەخۆرانی قۆزتۆتەوە و بەردەوامی بە دۆخەکە دەدات لەگەڵ ئەوەی بێ باکە هاوکات بی ئاگاشە لە توڕەی فەرمانبەران و کاسبکاران و خەڵک بەگشتی.

هاوڵاتیەک دەڵێت: تەسەور ناکەم خەڵک بەم شێوەیە بتوانێت بەردەوام بێت لەژیان بۆیە پێشبینی ئەکەم بورکانێک دروست بێت لە توڕەی خەڵک تەڕ و وشك پێکەوە بسوتێنی، بۆیە من دواکارم حکومەتی هەرێم بە زوترین کات بیر لە رێگە چارەیەک بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم قەیرانانە چارەسەر بکات چونکە بەڕاستی ئەم خەڵکە تائێستا خاتری ئەم حکومەتی گرتوە.

مامۆستایان ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەیەکی زۆر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد زۆر دەزگای تری تریش بەهەمان شێوە بوون، کاسبکاران و چین و توێژەکانی تریش بۆ باشترکردنی ژیانیان خۆپیشاندانیان کرد بەڵام تا ئێستا پلانەکانی حکومەت بریتی بووە لە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران شارەزایان ئابوریش ئەمە بەقورستر کردنی ژیانی خەڵک دەزانن نەک چارەسەری قەیرانی دارایی.
 
ڕێ