لەپێناو دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی چەند كۆلیژێك وەزیری تەندروستی هەرێم چەند رێنماییەك دەردەكات

دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەپێناو دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچووانی كۆلیژەكانی كیمیا و بایلۆجی و پسپۆڕی تاقیگەیی كەماوەی چەند ساڵیكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دانەمەزراون چەند رێنماییەكیان دەركردووە , بەپێی رێنمایەكانیش دەرچووانی ئەم بەشانە مۆلەتی پیشەییان پێَ دەدرێت , بە مەرجێك بۆ ماوەی یەك ساڵ بەرەسمی و  بەشێوەی خۆبەخش لەنەخۆشخانە فێركارییەكانی حكومەت كاربكەن.
 هەروەوها دەبێ لەو ماوەیەدا بەشداری لە خولی تاقیگەكان بكەن كە لە لایەن وەزارەتی  تەندروستییەوە دەكرێتەوە, هەروەها سێ ساڵ خزمەتیشیان هەبێت لەكەرتی تایبەت  و پابەند بن بەتاقیكردنەوەكانی تیۆری و كرداری بەمەبەستی بەدەستهێنانی مۆڵەتی پیشەیی .