وەزیری كشتوكاڵ :لەئێستادا داهاتی كشتوكاڵ لەسەدا ٣٠ی داهاتی هەموو هەرێمی كوردستانی پێكهێناوە

 
عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، داهاتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی داهاتی نەوت‌و بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێببەستن.
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو سەدو پەنجاو سێ ملیار دینار داهاتیان هەبووەو ئەگەر حكومەت‌و حیزب‌و جوتیارانیش هاوكار بن، كەرتی كشتوكاڵ بەزیادەوە دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی داهاتی نەوت‌و پشتی پێببەسترێت.
وەزیری كشتوكاڵ ئاشكراشیكرد، كە لەئێستادا داهاتی كشتوكاڵ لەسەدا ٣٠ی داهاتی هەموو هەرێمی كوردستانی پێكهێناوە.
ئەم قسانەی عەبدلستار مەجید ماوەی دوو ساڵە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان حكومەتی هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووەو لەو ماوەیەشدا دەیەوێت بەدوای شوێنگرەوەیەك بگەڕێت بۆ زیادكردنی داهات.