لەو رسوماتانەی لە گەشتیاران وەردەگیرێت داهاتێكی باش كۆكراوەتەوە

ساڵانە لەوەرزی بۆنەو ئاهەنگەكاندا ژمارەیەكی زۆر لەگەشتیاران روو لەهەرێمی كوردستان دەكەن و بەپێی بڕیارێكی حكومەتیش بۆ ئەو گەشتیارانەی لەدەرەوەی سنورەكانەوە دێن بری (25) هەزار دیناریان وەك رسومات  لێ‌ وەردەگیرێت. 
لەلێدوانێكیشدا ئارام شوانی بەرێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند: بەراورد بەساڵانی رابردوو هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی زیادیكردوەو بە وەرگرتنی ئەو رسوماتەش لەخاڵە سنوریەكاندا توانراوە داهاتێكی باش كۆبكرێتەوە.
وتیشی: ئەو داهاتەی لە گەشتیارانەوە بە دەست دێت ناخرێتەوە خزمەتی بواری گشتوگوزار لەسنورەكەداو وەك بەرێوەبەرێتی گەشتوگوزاری سلێمانی هیچ سوودێكی لێ‌ نابینن.