ژاپۆن پاسی بێ شۆفێر دروست دەکات

ئەمرۆ8-7-2016 كۆمپانیای DENA ی ژاپۆنی پرۆژەیەكی لە بواری گواستنەوەدا راگەیاند، پرۆژەكە بریتی یە لە بەرهەمهێنانی پاسێكی بێ شۆفێر كە لە ناو پاركەكاندا بۆ گواستنەوە بەكاردەهێنرێت، ئەم پرۆژەیە بە هاوكاری كۆمپانیای Easy mileی فەرەنسی دەستی پێكراوە، كە كۆمپانیاكە لە بواری  تەكنەلۆژیای گواستنەوەی بێ شۆفێریدا كاردەكات.
كۆمپانیایە ژاپۆنیەكە ئەم پرۆژەیەی ناوناوە( پاسی رۆبۆت) كە كۆمپانیای Easy mile بەرهەمی هێناوە، وا بریاریشە مانگی داهاتوو لە پاركێكی گەورەی شاری تشیبای نزیك تۆكیۆ نمایش بكرێت.
بەم پرۆژەیە كۆمپانیای DENA وەك كۆمپانیای گۆگڵ و كۆمپانیای baidu ی چینی، دەبێتە كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژی كە لە بواری  بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێریدا كار دەكات، بەم هەنگاوەش كێبركێی لە نێوان كۆمپیانیاكانی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێردا توندتر دەبێتەوە.
ئەم پاسە فراوانیەكەی 4 مەترەو جێگەی 12 سەرنشین دەبێتەوە، هاوكات خێرایەكەشی 40 كیلۆ مەترە لە كاتژمێرێكدا، هەروەها چەندین ئامێری هەستیاری لەگەڵ  كامێرەی تێدا جێگیر كراوە، لە گەڵ بونی تەكنەلۆژیای دیاری كردنی شوێن.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم پاسە دەتوانرێت بۆ بازاركردن و زانكۆو كارگەكانیش بەكاربهێنرێت،