ئه‌ڵمانیا سه‌د ملیۆن یۆرۆ بۆ خوێندنی قوتابییه‌ کۆچبه‌ره‌کان ته‌رخان ده‌کات

جۆھانا وانکا، وه‌زیری فێرکردنی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانکردووه‌ بۆ خوێندنی قوتابییه‌ کۆچبه‌ره‌کان.
 
وانکال به‌ دۆیچه‌ڤێله‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ “ملیۆنێک کۆچبه‌ر ڕوویان له‌ ئه‌ڵمانیا کردووه‌ و به‌ ھه‌زاران قوتابییان له‌ خوێندن دابڕاون.”
 وه‌زیری فێرکردنی فیدڕاڵیی ئه‌ڵمانیا ھه‌روه‌ھا ده‌ڵێت “٥٠ ھه‌زار گه‌نج ناوی خۆیان بۆ زانکۆ تۆمارکردووه‌ و ھه‌وڵ ده‌درێت له‌ ڕێگای ناوه‌ندی دابه‌شکردنی فیدڕاڵییه‌وه‌ ھاوکارییان بکرێت.”
 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ھه‌ر ساڵی ڕابردوو ئه‌ڵمانیا ٢٧ ملیۆن یۆرۆی خه‌رج کردووه‌ و ئه‌مساڵیش ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی دیکه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان کردووه‌.