نرخی كاتژمێری كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی حوزه‌یران دیاریكرا، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك مۆلیده‌كان بڕی (41) دینار ده‌بێت وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پێویسته موه‌لیده‌كان له‌كاتژمێری (8)ی به‌یانی تا (4)ی شه‌و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه، ئه‌وان كاره‌با بده‌ن به‌هاوڵاتیان، به‌گوێره‌ی نرخی گازۆیلیش نرخی كاتژمێرێك كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان به(41) دینار بۆ كاتژمێرێك دیاریكراوه، واته ئه‌گه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك (100) كاتژمێر كاریكردبێت، ئه‌مپێری چوار هه‌زار‌و (100) دینار وه‌رده‌گرێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌م وه‌رزه‌دا پێویستی به‌كارهێنانی كاره‌با زۆره پێویسته، هه‌ركاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه، ده‌بێت مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به‌هاوڵاتیان بده‌ن‌و نابێت له(15) خوله‌ك زیاتر دوابكه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، موه‌لیده‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانیش به‌هه‌مان نرخی ناوشار ده‌بێت‌و له‌كۆتایی مانگ پاره كۆده‌كه‌وه.