وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ كاره‌با ڕاده‌گیرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌، هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (29/6/2016)ه‌وه‌، به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌، پاره‌ی‌ كاره‌با وه‌رناگرێت تاوه‌كو دوای‌ پشووی‌ جه‌ژن.
به‌گوێره‌ی‌ ئاگاداریه‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌،، ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م هاوبه‌شه‌كانی‌ كاره‌با ده‌كاته‌وه‌، به‌بۆنی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌، له‌ڕێكه‌وتی‌ (29/6/2016) بنكه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی‌ كاره‌با، پاره‌ وه‌رناگرن تاوه‌كو ڕۆژی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وافی‌ فه‌رمیی‌ دوای‌ پشووی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زان.