ئوردونییەکان ساڵانە ٨٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی جگەرە خەرج دەکەن

ئوردونییەکان ساڵانە ٨٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی جگەرە خەرج دەکەن ، بەپێی ئامارێکی حکومیی کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاماری ئوردونەوە بڵاوکراوەتەوە ، ساڵانە ئوردونییەکان بڕێکی زۆر پارە بۆ کڕینی توتن و جگەرە خەرج دەکەن .
بەپێی ئەو ئامارانەی کە بڵاوکراونەتەوە خەرجی ساڵانەی خێزانەکان بۆ جگەرە و توتن بەپێی کاری سەرۆکی خێزان دەگۆرێت و ئەو کەسانەی لەبواری کشتوکاڵدا کار دەکەن لە ریزی پێشەوەی ئەو کەسانەن کە پارەیەکی زۆر بۆ کرینی جگەرە خەرج دەکەن.
 بە شێوەیەکی گشتیش ساڵانە بڕی ٨٥٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن سەرجەم دانیشتوانی ئوردونەوە بۆ کرینی جگەرە و توتن خەرج دەکرێت