حكومەتی هەرێم بە نیازی وەرگرتنی قەرزە

 
لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە زیاتر لە چوار هەزار پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان وەستاون و حكومەتی هەرێمیش بەنیازە لە رێگەی وەرگرتنی كۆمەك لە وڵاتانی كۆمەكبەخش و هەروەها وەرگرتنی قەرز لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتیەكان ئەو پڕۆژانە تەواو بكات.
بەپێی زانیاریەكان بڕی پێویست بۆ تەواو كردنی ئەو پڕۆژانە 11 ترلیۆن و شەش سەد ملیار دینارە.
سەبارەت بەو بابەتە، نوری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەواڵەكەی پشتراستكردوەتەوە لە لێدوانێكدا بۆ سایتی دوارۆژ رایگەیاندووە: “حكومەت بەنیازە ئەو بڕە پارەیە لەبانكی نێودەوڵەتی و وڵاتانی كۆمەكبەخش وەرگرێت”.
نوری عوسمان لەبارەی  میكانیزمی وەرگرتنەكەو چۆنێتی بەكارهێَنانی پارەكەش باسی لەوەكردووە”جارێ ئەو بابەتە بۆ میدیا نییە”.