ئێران و توركیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بۆ 35 ملیار دۆلار بەرز دەكەنەوە

سەرۆكی ژووری پیشەسازیی ئەستەنبوڵ لە كۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری ئێران توركیا ئاشكرایكرد گرنگە تا ساڵی (2020) ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بگاتە 35 ملیار دۆلار.

 
 لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی مهر “ئارداڵ باهتشە فان” رایگەیاند” لە دوو ساڵی داهاتوو پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان تاران و ئەنكەر بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت و هەوڵیش دەدەین ئاشنای توانا ئابوورییەكانی ئێران ببین و راشیگەیاند” لە كاتی سزا ئابورییەكانی سەر ئێران زیاتر لە (200) كۆمپانیای توركیا لە ئێران وەبەرهێنانیان كردوە، لەدوای هەڵگرتنی سزاكانیش دەمانەوێت پەیوەندییكانمان بەردەوام بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێشتر ئێران (50%) نەوتی توركیا دابین دەكرد، بەڵام لەكاتی سزاكاندا دابەزیوە بۆ (30%) ، دووپاتیشكردوە كە ئێران لە بواری وزەدا پێگەیەكی بڵندی لای توركیا هەیە، ساڵانە (10) ملیار مەتر سێجاغاز هەناردەی توركیا دەكات.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیا و ئێران ساڵی (2000) یەك ملیار دۆلار بوە، ساڵی (2012) گەیشتە (22) ملیار دۆلار، بەڵام ساڵی رابردوو دابەزی بۆ 13.7 ملیار دۆلار .
      س. م