ئەمریكا: پارە بلۆككراكاوەكانی ئێران بۆ ئەو وڵاتە گەڕێنراوەتەوە

 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: نزیكەی 3 ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراكاوەكانی ئێران بۆ ئەو وڵاتە گەڕێندراوەتەوە. 
جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: لە دوای رێككەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك لە كۆی 55ملیار دۆلار، نزیكەی 3 ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران گەڕێندراوەتەوە، تەئكیدی لەوەشكردەوە رێككەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت رێگا لە پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی ئێران بگرێت. 
جۆن كیری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بە پابەندبوونی بە رێككەوتننامەكە ئێران دەتوانێت لە هەموو بوارە جیاجیاكاندا بگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵی نێودەوڵەتی.