نرخی نەوت 42 دۆلاری تێپەڕاند

 
 نرخی نەوت بە ئاسانی 42 دۆلاری تێپەڕاند. لە یەکەم مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەی بازاڕەکانی جیهان، کەمبوونەوەی یەدەگی نەوت و سستبوونەوەی کاری کۆمپانیاکانی ئەمریکا پاڵپشتێکی گەورەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون.
لە کۆتا رۆژەکانی هەفتەی رابردوودا داتاکانی تایبەت بە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکانی ئەمریکا بڵاوکرانەوە و ئەو كۆگایانە بە قەبارەیەکی بەرچاو پاشەکشەیان كردووە، هاوکات بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بیکەر هیوز، ژمارەی سەکۆ نەوتییەکان  لە دوای ساڵی 2009  بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی دووشەممە 11-4-2016 دا، بەهای هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی 42 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات بەهای هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی تێکساس 39 دۆلار و 86 سەنت بوو.