ھەناردەی نەوت گەیشتۆتە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێکدا

ھەناردەی رۆژانەی نەوتی خاوی عێراق لە بەندەرکانی باشوور گەیشتۆتە ئاستێکی پێوانەیی نوێ و لەسەرەتای ئەم مانگەوە رۆژانە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل ھەناردکراوە. 

“باسم عەبدول کەریم” جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باشور رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە ھەناردەی نەوتی خاوی عێراق لەبەندرەکانی باشور بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و گەیشتۆتە ٣ ملیۆن و ٤٩٤ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا کە ئاستی ھەناردە لە مانگی ئازاردا تەنھا ٣ ملیۆن و ٢٨٦ ھەزار بەرمیل بوو لە رۆژێکدا.

ھاوکات جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باشور ھۆکاری کەڵەکەبوونی زیاتر لە ٣٠ کەشتی گەورەی بارھەڵگری نەوت-یشی لەدەرەوەی بەندەری بەسڕە گەڕاندەوە بۆ کارەکانی نۆژەنکدنەوە و چاکسازیکردن لەھەندێک لە شۆستەکانی بارکردن و گرفتەکە بە کاتی ناوبرد و ئەوەشی ئاشکراکرد، بە شێوەیەکی گشتی لە کۆتایی مانگی رابردوو سەرەتای ئەم مانگەوە ، ئاستی ھەناردەکردنی نەوت زیادی کردووە.