نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم دابه‌زینێكی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان.
خاوه‌نی زه‌ڕه‌نگه‌رێکیش: له‌سلێمانی لەم بارەیەوە دەڵێت: “ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 182 هه‌زار و 500 دیناره‌، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ 212 هه‌زار دیناره‌”.
وتیشی :”به‌راورد به‌رۆژی رابردوو نرخی زێڕ زۆر دابه‌زیوه‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌نرخی نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌له‌بۆرسه‌ی جیهانیدا نرخه‌كه‌ی دابه‌زیووه‌”.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 به‌ 187 هه‌زار دینار و نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 به‌ ‌218 هه‌زار دینار بوو.
له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانیش به‌هه‌مان شێوه‌ نرخی‌ زێڕ ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامیدا به‌دابه‌زینی‌ و نرخی‌ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ی‌ 0.5 دابه‌زی‌ و گه‌یشته‌ 1215.48 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌پێی كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز