یه‌ده‌گى عێراق 13 ملیار دۆلار كه‌میكردووه‌

سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى كرد، له‌ ساڵى 2015 دا ئابوورى عێراق به‌رێژه‌ى 2.1% پووكانه‌وه‌ى به‌خۆیەوه‌ بینیوه‌ و ئه‌مساڵیش كورتهێنانى زۆر له‌ بودجه‌كه‌یدا هه‌یه‌، نه‌ختینه‌ى یه‌ده‌گیشى كه‌میكردووه‌.
له‌ راپۆرتێكدا سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى روونیكردۆته‌وه‌، عێراق پاره‌یه‌كى زۆرى له‌و یه‌ده‌گه‌ خه‌رجكردووه‌ كه‌ هه‌یه‌تی، یه‌ده‌گى پاره‌كه‌شى (13) ملیار دۆلار كه‌میكردووه‌، تا كۆتایی ساڵى رابردوو یه‌ده‌گى نه‌ختینه‌ى دابه‌زیوه‌ بۆ (54) ملیار دۆلار.
هه‌فته‌ى رابردوو كرستیان جوتش، سه‌رۆكى سندوقى دراوى سه‌ردانى عێراق كرد و پشتوانى خۆی بۆ چاكسازییه‌كانى حكومه‌ت راگه‌یاند و ئاشكرایكرد سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پشتگیرى عێراق ده‌كات له‌ وه‌رگرتنى (15) ملیار دینار.