نزیکەی ملیۆنێک دۆلار زیان بە بەنداوی زەلان کەوتووە

 
بەهۆی ئەو شەپۆڵە بارانە بەخوڕەی چەند رۆژێکە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەنداوی زەلان لە شارۆچکەی شارباژێڕی سنووری پارێزگای سلێمانی داڕما و  قایمقامی شارباژێریش زیانەکانی ئەو لافاوە بە نزیکەیی یەک ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت. 



پرۆژەی بەنداوی زەلان لە شارۆچكەی شارباژێر لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە داڕما، چەند خانویەكی رووخاندووە و دەیان حەوزی بەخێو كردنی ماسی ولەگەڵ 50 كارگەی چەولم، لافاو روخاندوونی و بە هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵیش ژێر ئاو كەوتن.



پرۆژەی بەنداوی زەلان 40 مەتر بەرزە و لەلایەن كۆمپانیایەكی ئێرانییەوە جێبەجێ دەكرێت و تەنها 40% ی تەواو بووە و دانیشتوانی گوندی بناویلە كە 1000 مەترێك لە پرۆژەكەوە دوورن داڕمانی بەنداوەكە بۆ كەمتەرخەمی كۆمپانیاكە دەگێرنەوە.



پێشتر دانیشتوانی 10 گوندی ناوچەكە ئاگادار كرابوونەوە كە ئەگەری دروستبوونی لافاو دەكرێت دەبێت ماڵەكانیان چۆڵبكەن و قایمقامی شارباژێریش زیانەكانی ئەو لافاوە بە یەك ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێت.



پرۆژەی بەنداوی زەلان لە شارۆچكەی شارباژێر 25 كیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە، لە ساڵی 2013 دەست بە دروستكردنی كراوە.