هێرشەکانى برۆکسل بۆرسەکانى ئەوروپا دادەبەزێنێت

دوێنێ سێشەممە دواى هێرشەکانى برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا، کە بوەهۆى کوژرانى 34 کەس و برینداربوونى 200 کەسى دیکە، ئەو زیانانەى بەر کۆمپانیاکانى فرۆکەوانى و کەشتیارى کەوتووە، بەهاى زۆربەى پشکەکانى بۆرسەى جیهان دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
 
لەسەرووى ئەو کەرتانەى کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە پشکى هەریەک لە کۆمپانیاکانى (ریانیر) و (ئاکور) و (یوتو ئاى ئەى جى) و بەرێژەى 1.2 خاڵ بۆ3.8 خاڵ پشکەکانیان دابەزیوە.
 
هەروەها لە ئەڵمانیاش پێنێون (مؤشر)ەکانى داکس بەرێژەى (0.75%) کە دەکاتە (74.37)خاڵ دابەزى و فاینشاڵ تایمزیش بەرێژەى (043% ) دابەزى، لە فەرەنساش پێنوێنى کاک بەرێژەى (056%) کە دەکاتە (24.94) خاڵ هاتە خوارەوە.
 
هەر بەگوێرەى پێنوێنەکان پشکى کۆمپانیاکانى گواستنەوە گەشتووگوزار زۆرترین زیانیان بەرکەوتوە، پێنوێنى (ستوکس یۆرۆ600) تایبەتى بەگەشتوگوزار بەرێژەى 2.2% دابەزیوە، هەروەها پشکى کۆمپانیاکانى (ئیزى جیت) و (ئیر فرانس) و (لوفتانزا) و(رایان ئێر)  پشکەکانیان لە نێوان (2.6% و 3.7%) دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
 
هەر بەهۆى کاریگەى هێرشەکانى برۆکسل برۆسەى بەلجیکا بەرێژەى (0.8%) دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
 
بازارەکانى نەوتیش دواى دابەزینێکى کەم، جۆرێکى لە جێگیریان بەخۆیەوە بینیوە و پسپۆرانى ئابووریش پێیانوایە دواى راپۆرتى پەیمانگاى نەوتى ئەمریکى دەربارەى رێژەى نەوتى یەدەگى ئەمریکا، کە بڕیارە ئەمرۆ بڵاوى بکاتەوە وێنەکە زیاتر روون دەبێت و، ئاستى نرخەکان زیاتر دەردەکەوت.