نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەمساڵدا

 
بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرێژەیەكی بەرچاو و بەرزبوەوە و گەیشتە 41.60 دۆلار و ئەوەیش بەرزترین نرخە لە ماوەی ئەمساڵدا تۆماری كردبێت.
ئاژنسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە نرخی یەك بەرمیلی نەوتی برێنت گەیشتە بەرزترین نرخی ئەمساڵ و بە 41 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت دوای ئەوەدێت، كە دوێنێ‌ پێنج شەممە نرخی  نەوت بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە 40 دۆلار و 36 سەنت.
بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لەكاتێكدایە شارەزایانی بوارەیە تەئكید لەوە دەكەنەوە نەوت لە ماوەی چەند مانگی پێشوودا نزمترین ئاستی تۆماركردووە و جارێكی تر زیاتر دانابەزێتەوە.
پێشتر سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەر كاتێك نرخی نەوت بگاتە ئاستێكی دڵخۆشكەر، حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران ئاسای دەكاتەوە.
رۆژی 2 شوباتی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی موچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە و تائێستا نازانرێت كاركردن بەو بڕیارە تاكەی بەردەوام دەبێت.