حکومەتی عێراق ٢ ملیار دۆلار دەداتە کۆمپانیا بیانییەکان

فازیل ئەلنعمە جێگری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە لەمانگی نیسانی داهاتودا حکومەتی عیراق بڕی دوو ملیار دۆلار لە قەرزەکانی پێشوی دەداتەوە بە کۆمپانیا بیانییەکان.
 
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز ئەلنعمە وتویەتی “جگە لە دانەوەی قەرزەکان، عێراق لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا لە گفتوگۆدایە سەبارەت بەرێکكەوتنی گرێبەستی نوێ کەکرێی دەرهێنانی نەوت دەبەستێتەوە بە نرخی نەوتی خاوەوە”.
 
وتیشی “چاوەڕێ دەکرێت لەمساڵدا بەرهەمی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی کەم زیاد بکات بەهۆی بودجەی کەمی وەبەرهێنانی بەڵێندەرە بیانیەکانەوە”.