هەوڵی بەنێوەدەوڵەتیکردنی خاڵی سنووریی سەیران بەن دەدرێت

خاڵی سنووریی سەیران بەن کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانە پێشتر بڕیاری داخستنی درا، بەڵام بڕیارەکە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە و جموجۆڵی بازرگانیش تێیدا بەردەوامە.



 لە ماوەی رابردوودا پارێزگاری سنە رایگەیاندبوو: دەروازەی سنووری سەیران بەن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەخەین، بەڵام تاوەکو ئیستا ئەو خاڵە سنوورییە دانەخراوە و جموجۆڵی بازرگانی تێیدا بەردەوامە”.



زانا رەحمان، قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن رایگەیاند، ئەوە یەکەمجار نییە کە بڕیاری داخستنی خاڵە سنوورییە لاوەکییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەدرێت، لەماوەی پێشووشدا چەند جارێک بڕیاری لەو شێوەیە دراوە، بەڵام دواتر جێبەجێیان نەکردووە، هەرچەندە چەند رۆژێکە هەندێک خاڵی سنووری لاوەکی داخراون، بەڵام خاڵی سنووری سەیران بەن دانەخراوە و هەوڵدەدرێت ئەو سنوورە بە نێودەوڵەتی بکرێت”.