هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە 90 هەزارەوە بۆ 25 هەزار دابەزیوە

بەهۆی  کێشەی جۆراوجۆر لە ئۆتۆمبێلەکانیان، کۆمپانیا جیهانییەکان لەگەڵ زانینی کێشەکان داوای گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ چاککردنەوەیان، زۆرجاریش گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانيش کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەند کۆمپانیایەکیش ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیان گەڕاندووەتەوە.



بەپێی ئامارەکانی دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری ساڵی 2014، 90 هەزار و ساڵی 2015ـش 25 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. بریکارێکی زۆری کۆمپانیاکانیش هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا دوو لەو بریکارانە راستەقینەن و سەر بە کۆمپانیا سەرەکیەكانیانن.




بەهۆی دروستبوونی کێشە جۆراوجۆرەکانیان، ساڵی رابردوو کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیو، 53 ھەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەکانی چین کشاندەوە. کۆمپانیای تۆیۆتاش داوای کردووه‌ حەوت ملیۆن و 430 هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بكێشێته‌وه. ڤۆلکسواگنیش پێنج ملیۆن ئوتۆمبێڵی خۆی دەکشێنێتەوە، کۆمپانیای فۆردیش 400 ھەزار دانەی لەبازاڕەکاندا دەکێشێتەوە.
 
سەرچاوە: ڕوداو
 
ز.ر