“نرخی نەوت بۆ نزیكی 10 دۆلار دادەبەزێت”

بەشێك لە بانكە گەورەكانی جیهان هۆشداری لەبارەی دابەزینی زیاتری نرخی نەوتەوە دەدەن و رایدەگەیەنن ئەگەری هەیە نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ نزیكی 10 دۆلار داببەزێت.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە بابەتێكی شیكاریدا كە بڵاویكردۆتەوە، تێیدا هۆشدارییەكانی بانكە گەورەكانی جیهان خراوەتەڕوو لەبارەی دابەزینێكی گەورەی نرخی نەوتەوەو دەڵێت: “نرخی ئێستای نەوت، كە دابەزیوەتە خوار كەمتر لە 30 دۆلار، لەكاتێكدایە هۆشداری ئەوەش هەیە رەنگە بۆ نزیكی 10 دۆلار دابەزێت”.

وتارە شیكارییەكە باس لەوەش دەكات، كە بانكی ستاندەرد چارتەرد پێشبینی ئایندەی نرخی نەوتی دابەزاند بۆ 10 دۆلارو بەوەش چووە پاڵ بانكەكانی تری وەك گۆڵدمان ساكس‌و ئار بی ئێس‌و مۆرگان ستانلی.