ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

ئەمڕۆ دوشەممە موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هیچ ئاماژەیەك بە كاتی دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی تری حكومەتی هەرێم نەكراوە.