هەناردەی نەوتی عێراق دەگاتە 4 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت هەناردەی نەوتی عێراق زیادیكردوەو لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە نزیكبوەتەوە.

عادل عەبدول مەهدی، وەزیری نەوتی عێراق لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند ” لە (10)ی ئەم مانگەوە رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەرەكانی باشورەوە زیادیكردوە.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشكرد” لەئێستادا هەناردەی نەوت گەیشتوەتە سێ ملیۆن و (950) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا ئەویش بەبێ نەوتی هەرێمی كوردستان.