لەندەن: كۆنفرانسی نەوت و گازی هەرێم بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دووشەممە 30-11 لە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كۆنفرانسی نەوت و گارزی هەرێمی كوردستان بەڕێودەچێت.

بڕیارە لە یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكەدا ژمارەیەك ۆركشۆپ لەسەر كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم و لایەنە یاساییەكانی كاركردنی حكومەتی هەرێم لەبواری نەوتدا پێشكەش بكرێت.

كۆنفرانسی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان گەورەترین كۆبوونەوەی نێودەوڵەتییە كە لەسەر كەرتی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و بۆ ماوەی سێ رۆژیش بەردەوام دەبێت.