ئەمرۆ پێشەنگاكە دەكرێتەوە

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەهیوای گەڕاندنەوەی بازار بۆ پارێزگای سلێمانی  14ی ئەم مانگە 11 هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی (دی بی ئیكس) دەكاتەوە.

 

  ئازاد شمقار سەرپەرشتیاری پیشانگای (دی بی ئێكس)ی سلێمانی ڕایگەیاند ” پێشانگا كە 150 كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی تێیدا بەشداردەبن و زۆترین كۆمپانیای بەشداریش توركین لە ڕێگەی وەكیلەكانیانەوە كاڵاكانیان دەخەنەڕو، هاوكات‌ 50 كۆمپانیای ناوخۆیش نمایشی كارەكانیان دەكەن”.

وتیشی “ئەو كاڵایانەی لەپیشانگاكەدا دەخرینە ڕو پێكهاتون لەكەرەستەی جۆراو جۆر لە وێنەی (خواردن و بیناسازی)”.

شمقار لەبارەی ئامانجی پیشانگاكەوە ئەوەی خستەڕو” دەیانەوێت لە قەیرانە داراییەدا پێشانگاكە هیوایەك بێت بۆ بازاڕی كار لەسلێمانی و هیوادارن حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم هەوڵەیان هاوكاربێت”.

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشانگای نیودەوڵەتی سلێمانی (دی بی ئیكس) ساڵانە لە ناحیەی تاسڵوجەدەكاتەوە،تاسڵوجە 19 كیلۆمەتر لە سنوری ناوەندی پارێزگای سلێمانیەوە دورە،‌ تائێستا 10 پیشانگای بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای حكومەت بەڕێكردوە و چاوەڕوان دەكرێت جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی 11 هەمین پێشانگا بكاتەوە.