سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ كونسوڵی فەڕەنسا كۆبویەوە


بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا سیروان محەمەد سەرۆكی
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ كونسوڵی فەڕەنسا لەشاری هەولێر
كۆبویەوە.

 

لە كۆبونەوەكەدا سیراون محەمەد داوای لە كونسوڵی فەڕەنسا
كرد هاوكاری و كارئاسانی بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان بكەن تاكو بتوانن
بەئەسانی سەردانی فەڕەنسا بكەن و پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەردولادا
دراوست بكەن.

 

سەرۆكی ژوری بازرگانی
سلێمانی داواشی كرد كۆمپانیا فەڕەنسیەكان بەشێوەیەكی زیاتر بێنە هەرێمی
كوردستان و كاری وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

 

لای خۆشیەوە كونسوڵی
فەڕەنسا لەشاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆكی ژوری بازرگانی و
پیشەسازی سلێمانی دەربڕی و بەڵێنیشیدا هاوكاریی تەواوی بازرگانانی هەرێمی
كوردستان بكات لەپێناو دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان بازرگانانی هەرێم و
فەڕەنسادا.