دوز.. خاوەن كارگەیەكی بلۆك دەڕفێندرێت

لەسەر رێگەی دوز – تكریت، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو خاوەن كارگەیەكی بلۆك دەڕفێنن، هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەكەوە دەستپێكردووە. 
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دوز بە PUKmedia ی راگەیاندوە : سەعات 9 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 29-11 لەكاتی چوونیدا بۆ سەر كارەكەی، هاووڵاتی (حەسەن شارەبان) كە خاوەنی كارگەی بلۆكە، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە رفێندراوە.
وتیشی: رووداوەكە لەسەر رێگەی دوز – تكریت روویداوەو چەند چەكدارێك بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ رێگەیان پێگرتووە و بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردووە.
سەرچاوەكەی پۆلیسی دوز ئاشكراشیكرد كە ئەو هاووڵاتییە كوردەو بەوتەی كەسوكاری دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نیە، بۆیە پێدەچێت لەبەر پارە رفێندرابێت، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.