بەرھەمھێنانی نەوت ٣ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیلە لەڕۆژێکدا

 

کۆی گشتی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە عێراق ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیلی تێپەراندووە لە رۆژێکدا.

لەوباریەوە حەسەن نەعمە، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە کۆی گشتی بەرھەم ھێنانی نەوتی خاوی عێراق لە رۆژێکدا ٣ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیلە، کە ٥٠ ھەزاری بەرھەمی کێڵگە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستانە .

لەبارەی ھەناردەی نەوتی عێراقیشەوە ئاماژەی داوەبەوەی کە دوای ئەوەی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە پارێزگای بەسرە ٣ ملیۆن بەرمیلی تێپەراندووە لە رۆژێکدا، لە ئێستادا ھەناردەی نەوتی عێراق ٤٠ ھەزار بەرمیل بەراورد بە ھەناردەی مانگی حوزەیران زیادیکردووە .

بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەشی داوەبەوەی کە جگە لەو بڕە نەوتەی رۆژانە لە عێراقدا بەرھەم دەھێنرێت ، زیاتر لە ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەفیرۆش دەدرێت