ناتۆ ئامادەکاری دەکات بۆ دانانی موشەکی پاتریۆت لەسەر سنوری تورکیاو سوریا

چەند شارەزایەکی بواری سەربازیی بەمەبەستی پشکنینی ئەو شوێنانەی کە موشەکی پاتریۆتی لێ جێگیر دەکرێت سەردانی چەند ناوچەیەکی ھاوسنووری نێوان تورکیاو سوریایان کرد. 
تورکیا کە پێشتر بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی داوای لە پەیمانی باکوری ئەتلەنتیک کردبوو کە موشەکی پاتریۆت لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریادا جێگیر بکات لە وەڵامی ئەو داوایەی تورکیادا ناتۆ ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیرکردنی سیستمی موشەکی پاتریۆت. ئەو ھەنگاوەش نارەزایی روسیاو ئێرانی لێکەوتەوە، چونکە بەبڕوای ئەو دوو وڵاتە بوونی ھێزی سەربازی خزمەت بەقەیرانی سوریا ناکات.