چین لەبواری وزەدا پێگەی خۆی بەهێز دەكات

ڤۆڵكان ئۆزدەمیر سەرۆكی پەیمانگەی سیاسەت‌و بازاڕەكانی وزە لەتوركیا رایدەگەیەنێت” ئێستا چین زیاتر خەڵووز بۆ وزە بەكار دەهێنێت‌و دەیەوێت بەكاربردنی غازی سرووشتی و وزەی جۆراو جۆری دیكە زیاد بكات.

ئۆزدەمیر ئاماژە بەوەشدەكات “چین لەپلانیدایە لەساڵی 2020دا 38 ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتی لەڕوسیا بكڕێت، هەروەها بڕی 60 ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتی لەئاسیای ناوەڕاست‌و دوای (6-7) ساڵی دیكەش بڕی (20 – 30) ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتی لەئێران بكڕێت.

بەپێی وتەی سەرۆكی پەیمانگەی سیاسەت‌و بازاڕەكانی وزە لەتوركیا بەو هەنگاوانە چین دەیەوێت جۆراوجۆرێتی لەگەنجینەی وەبەرهێنانی غازدا بكات.

ڤۆڵكان ئۆزدەمیر دەشڵێت ” چین لەساڵی 2020دا دەبێتە ئەكتەرێكی سەرەكی لە پەیوەندییەكانی وزەداو پێگەی خۆی لە نەخشەی وزەی جیهانیدا بەهێزتر دەكات .