ئێران دوو ژێر دەریایی دروستکراوی ناوخۆ دەخاتەبواری خزمەتەوە

لە ھەوڵێک دا بۆ بەھێزکردنی توانای سەربازیی ھێزە دەریاییەکانی، ئێران دوو ژێر دەریایی لە ئاوەکانی بەندەر عەباس خستەبواری خزمەتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران، ئەو ژێر دەریاییانە لە دروستکراوی ئێرانن لە جۆری ئەغادیرن کە توانای ئەوەیان ھەیە لە کاری فریاگوزاری و لە پرۆسەی سەربازییەکانیش دا بەکاربھێنرێت. حکومەتی تارانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو ژێر دەریاییانە بەشێکن لە ھێزی دەریایی ئەو وڵاتەو توانای بەرپەرچدانەوەی ھێرشی دەریاییان ھەیە.