ژووری بازرگانی پرۆژەی خزمەتگوزاری مەخزەنەكانی ڕاپەڕین چارەسەردەكات

دوای ئەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوای لە پارێزگاری سلێمانیكرد كاری كۆمپانیای محەمەد فازڵ ڕانەوەستێندرێت تا پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی ناو مەخزەنەكانی گەڕەكی ڕاپەڕین كۆتای پێبهێندرێتK پارێزگاری سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر ئەو داوایە دەربڕی.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆسایتی ژووری ڕاگەیاند “ئێمە وەك ژووری بازرگانی داوامان لە پارێزگاری سلێمانیكرد كە كاركردن لە پرۆژەی خزمەتگوزاریەكانی ناومەخزەنەكانی ڕاپەڕین ڕانەگیرێت و هەوڵبدرێت تەواوبكرێت بۆیە پارێزگاری سلێمانیش بەو داوایەمان ڕازیبوو بڕیاریدا كاری ئەو كۆمپانیایە ڕانەوەستێت و پارەی بۆ خەرج بكرێت.

ڕاشیگەیاند “پارێزگاری سلێمانی لیژنەیەكی دیاری كرد بۆ سەرپەرشتی كردنی كاری كۆمپانیای محەمەد فازڵ ئیبراهیم كە كارەكە دەكات وە لیژنەكە بڕیاریدا بەخەرجكردنی پێشینەی داواكراو لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێ كارەوە بەپێی پێوانەی كاری جێ بەجێكراو كەلەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیارەوە ئامادە دەكرێت، وە كۆمپانیای محەمەد فازڵ ئیبراهیم بەڵێن دەدات دەست بكات بەتەواوكردنی كارەكانی لەپرۆژەی ناوبراو لە بەرواری 17/8/2015 وە بەومەرجەی كەپارەی سولفەكانی داهاتووی لەبانك بەشێوەی كاش بۆسەرف بكرێت كە بودجەی پرۆژەكە لەسەر داهاتی نەوتە.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سێمانی هەڵوێستەكەی پارێزگاری سلێمانی بەرز نرخاندو ئاماژەی بەوەشدا بەتەواوكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزاریانە مەخزەنەكانی ڕاپەڕین بەرەو پێشتر دەڕوات.